ناوهڕۆك
باسی ڕووەکی عوسفەر
ئەو ڕووەکە بە هیچ شێوەیەک لە خێزانی زەعفەران نییە هەرچەندە گوڵی زەعفەران و عوسفەر هەمان بەکارهێنانیان هەیە شوێنی سەرەکی هیندستان و چین و هەندێک لە وڵاتانی تری ئاسیایە، لە میسڕ و لە ئەوروپاش هەیە، بەشی بەکارهاتووی گوڵەکەییەتی.
عوسفەر دوو مادەی سەرەکی ڕەنگا و ڕەنگی تیایە کە سوورەکەیان لە زەردەکە زۆر گرنگترە، زیاتر بەکاردێت بۆ دیباغەی ئاوڕیشم. ڕەنگە سوورەکەی لەگەڵ بۆدرەی تالکەم تێکەڵ دەکرێت و بەکاردێت بۆ سووراوی لیوی ئافرەتان زۆر جار عوسفەر لەگەڵ زەعفەران تێکەڵ دەکرێت چونکە لەیەک دەچن، ئەمەش وەک فێڵ و غەشێکە دەکرێت چونکە زەعفەران نرخی زۆر گرانترە، عوسفەر بە شێوەی (چای) و شلە و کەبسول هەیە لە بازاڕەکان.
سوودەکانی ڕووەکی عوسفەر
- چەوری ناتێری تیایە وەک ئومیگا ٦، بۆیە بەکاردێت بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەنە کە توشی دڕکە پەتک دەبێت و شەلەلی دەکات.
- بۆ چارەسەری قەبزی باشە.
- چەوری کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە.
- پلەی گەرمی لەش دەتوێنێتەوە.
- بۆ نەخۆشیەکانی بێ نوێژی باشە.
- بۆ لابردنی پەڵەی پێست باشە کە لە ئەنجامی کۆبونەوەی مادەی ڕەنگی میلانین دروستدەبێت.
- بۆ نەخۆشیەکانی ڤایرۆسی پێست باشە وەک سوریکە، چونکە ماکەکانی لادەبات.
- هەوکردنی ناو دەم.
- بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی تامیسکەی لێو باشە.
- چالاکی جگەر زیاد دەکات.
تێبینی:
- دایکی دووگیان و شیردەر نابێت بەکاری بێنێت.
- ئەو منداڵانەی کوتانیان بۆ کراوە.
- ئەو کەسانەی کە ئەندامێکی لەشیان گۆڕاوە و بەرگریان تەواو نییە.
سەرچاوەکان
541 بینین